زۆربه‌مان پێمان خۆشه ماست یان دۆ له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كان بخۆین به‌تاییه‌تی گۆشت، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه خواردنی ماست له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كان كێشه بۆ كۆ ئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ماست ده‌بێت كاتژمێرێك دوای نانخواردن به تایبه‌تی گۆشت بخورێت.
ماست سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كالیسیۆمه و به‌شێك له‌م ماده بۆ له‌ش دابین ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌نێوان ژه‌مه‌كان به ته‌نیایی بخورێت.
له لایه‌كی تره‌وه پرۆتین بۆ له‌ش پێویسته و وزه به‌له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ماست له‌گه‌ڵ گۆشت و خۆراكه پرۆتین داره‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌های خۆراكی كالیسیۆم و پرۆتین كه‌م ده‌بێته‌وه.
