چۆنیه‌تی ئامادەکردنی کوبەی پەتاتە زۆر به‌تام


ئامادەکردنی کوبەی پەتاتە
کوبە دەتوانرێت بەشێوە و پێکهاتەی جیاواز ئامادە بکرێت و بەگوێرەی کەلتوری ناوچەکان جیاوازی هەیە.
پێداویستیەکان:

یەک کیلۆ پەتاتە
½ کوپ ئارد
دوو هێلکە
یەک کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
یەک پیازی گەورە
250 گرام قیمەی گۆشت
¼ کوپ دۆشاوی تەماتە
دوو کەوچکی گەورە کشمیش
دوو کوپ ئاردی نان
½ کوپ زەیت بۆ سورکردنەوە
½ کوپ بادام
 خوێ، بەهارات

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکە بۆ ماوەی 20-300 خولەک بکوڵێنە، پاشان لە ئاوی ساردا ساردی بکەرەوە و پاکی بکە، بەدەست یان ئامێر بیشێلە.

زەیتی زەیتونەکە بکەرە تاوەیەکەوە و پیازەکەی تێدا ئاڵ بکە، پاشان قیمە و دۆشاوی تەماتە و بادام و کشمیش و پێکهاتەکانی ناواخنەکەی تێکەڵ بکە و سوری بکەرەوە، خوێی بەپێی پێویست پێوە بکە لەگەڵ هەر بەهاراتێک ئارەزووی دەکەیت.
پەتاتەکە بهێنە و ئاردی تێبکە و وردە وردە هەڵیبشێلە تا هەست دەکەیت تەواو هەویرەکەت خۆی گرتووە، پاشان بەش بەش خڕی بکەرەوە و ناواخنەکەی تێبکە.
دواتر ئاردی نانەکە هەڵپرژێنە بەسەر کوبەکاندا بەش بەش، پاشان بە فڵچە هێلکەکە بدە لە کوبەکانەوە و بیخەرە ساردکەرەرەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
لەدوای ئەم هەنگاوانە دەریبهێنە، سوری بکەرەوە وەک کوبەی ئاسایی، پێشکەشی بکە.
دواتر
« دواتر
پێشوو
پێشوو »