ئامادەکردنی تشێز کێک بە نۆتێلا زۆر به‌تام


ئامادەکردنی تشێز کێک بە نۆتێلا
تشێز کێک بە نۆتێلا شێوازێکی نوێیە و بۆ ئەو کەسانەی ئاشقی شوکولاتەی نۆتێلان چێژێکی تایبەتی هەیە.

پێداویستیەکان:
کەمێک ئاوی گەرم
7 کەوچکی گەورە نیشاستە
4 هێلکە
750 گرام کرێمی تایبەت بە شیرینی یان بەپێی ئارەزوو
¾ کوپ شەکر
750 گرام ماست
پسکویتی سادە یان جۆ بەڵام هاڕڕاو
شوکوڵاتەی نۆتێلا
شەربەتی لیمۆ
 کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
چۆنێتی ئامادەکردنی:
 پسکویتە هاڕڕاوەکە لەگەڵ ئاوە گەرمەکە تێکەڵ بکە و بیخەرە ناو قاڵبەکەوە، بەڵام لە پێشدا کەمێک قاڵبەکە چەور بکە.
ماست و شەکر و هێلکە و شەربەتی لیمۆ و ڤانێلاکە تێکەڵ بەیەکتری بکە، پاشان کرێم و نیشاستەکەی تێبکە بیدە لە خەڵاتە.
دواتر بیخەرە ناو قاڵبەکەوە و بیکە بەسەر پسکویتەکەدا، پاشان بیکەرە فڕنەوە وەک کێکی ئاسایی و ئینجا بە نۆتێلا بیرازێنەرەوە.

دواتر
« دواتر
پێشوو
پێشوو »