
له 80%ی خانمان به‌ده‌ست ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه‌وه ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی سوڕی مانگانه‌شدا ئازارێكی زۆر له‌لای خانمان دروست ده‌بێت له‌م كاتانه‌شدا خانمان په‌نا بۆ هه‌ندێك چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌به‌ن وه‌كو كه‌مێك له ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه‌یان كه‌م بێته‌وه،ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی بواری ژنانیش چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ده‌نه خانمان بۆ ئه‌وه‌ی له ئازاری سوڕی مانگانه به‌دووربن ئه‌ویش به‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه :-
زه‌عفه‌ران:
خواردنی زه‌عفه‌ران یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین ده‌دات له‌لاشه‌دا،هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی له ده‌ستپێكردنی سوڕی مانگانه‌دا،خواردنه‌وه‌ی كوپێك زه‌عفه‌ران رۆژانه به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی سوری مانگانه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه.
دارچینی:
خواردنی دارچینی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ناو ره‌حم ،ده‌توانی رۆژانه بڕێكی كه‌م له دارچینی بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌كانت زیادبكه‌یت له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه،هاوكات بۆنی دارچینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سوڕی مانگانه ده‌بێت .
ئاردی خه‌رده‌له(خه‌رته‌له):
به‌خواردنی ئاردی خه‌رده‌له ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و ئازاره‌كانی مه‌مك له سوڕی مانگانه‌دا،بۆئه‌وه‌ی له گرفته‌كانی شوڕی مانگانه به‌دووربیت ده‌توانیت ئاردی خه‌رده‌له بۆ جۆره‌كانی زه‌ڵاته و گۆشتی سور و سپی زیاد بكه‌یت و به‌مه‌ش سودێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ لاشه .
بیبه‌ری سوری تیژ(توون):
ئازاره‌كانی ورگ و مه‌مك له‌و گرفتانه‌یه كه خانمان زیاتر بێزار ده‌كات پێش سوڕی مانگانه یاخود له كاتی سوڕی مانگانه‌دا،بۆیه پێویسته خۆراكه‌كه‌ت بگۆڕیت خواردنی توون ئه‌مه‌ش به‌زیادكردنی بیبه‌ری سوری توون بۆ خواردنه‌كانت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر.
كزبره:
خواردنی كه‌وچكێكی گه‌وره له كزبره ده‌بێته هۆی ده‌ستكه‌وتنی ڤستامینB 1 كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوێتی و ئازاری سوڕی مانگانه ،بۆیه خواردنی كزبره توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه .