تائێستا بیرت له‌وه‌كردۆته‌وه گۆشتی كه‌روێشك بۆ یه‌ك جاریش بێت تاقی بكه‌یته‌وه، لای زۆربه‌مان ئاشكرایه كه‌هه‌رێمی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌كارهێنه‌ری گۆشتی مریشكه به‌و پێیه‌ی ئه‌م گۆشته له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه له‌گۆشتی سور باشتره، له‌كاتێكدا به‌پێی ستانداردی زانستی گۆشتی كه‌روێشك دوو هێنده‌ی گۆشتی مریشك پڕۆتینی تێدایه، واته ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌ك كه‌روێشك بخوات وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه دوو مریشكی خواردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سودێكی زۆر گرنگی گۆشتی كه‌روێشك كه‌می ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وریه و یه‌كه‌ی گه‌رمیه.
له‌هه‌موو شت گرنگتر كه‌ده‌بێت دایكان بیزانن پێدانی ئه‌م جۆره گۆشته بۆ مناڵان سودێكی باشی هه‌یه، چونكه ڕیشاڵه‌كانی گۆشتی كه‌روێشك له‌چاو گۆشته‌كانی تردا زۆر ناسكه و ئاسان هه‌رس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها قوت دانیشی به‌هه‌مان شێوه به‌لای مناڵانه‌وه ئاسانه.
هه‌ندێك پێكهاته‌ی گرنگ له‌گۆشتی كه‌روێشكدا.
1. كانزای كالیسیۆم (Calcium metal) 20ملیگرام، كه‌بونیادنه‌ری كۆئه‌ندامی ئیسك و ددانه‌كانه، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی ده‌كات له‌دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێندا.
2. ڤیتامین ب 3 (vitamin B3) 8.43ملیگرام، ڕۆڵێكی باشی ده‌بێت له‌دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری زیانبه‌خش و یارمه‌تیده‌رێكی گرنگه له‌و كه‌سانه‌دا كه‌توشی گرفتی لاوازی بیركردنه‌وه بوون.
3. كانزای فۆسفۆڕ (Phosphorus a Metal) 350 ملیگرام، ئه‌م كانزایه فرمانی یارمه‌تیدانی گه‌شه‌ی دیواری خانه‌كان و دروستكردنی شانه‌كانی دڵ و مێشك و گورچیله‌كان.
4. كانزای مه‌گنیسیۆم (Magnesium metal) 21 ملیگرام، هاوكاری ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌مار و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رزه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و له‌پوكانه‌وه‌و نه‌رم بوونی ئێسقان ده‌مان پارێزێت.
5. كانزای پۆتاسیۆم (Potassium metal) 383 ملیگرام، كاری لێدانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ڕێك ده‌خات، هه‌روه‌ها به‌ڕه‌گه‌زێكی به‌كه‌ڵك داده‌نرێت بۆ دوور خستنه‌وه‌مان له‌نه‌خۆشی وه‌ستانی مێشك (Cerebrovascular accident )، هه‌روه‌ها له‌نه‌خۆشیه‌كانی خه‌مۆكی و زیپكه‌ی گه‌نجان و شه‌كه‌تی و ماندوو بوندا سودی هه‌یه.
6. كانزای زنك (Zinc metal) 2.27 ملیگرام، یه‌كێكه له‌و كانزایانه‌ی سودی بۆ باری نه‌زۆكی هه‌یه له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ دا، كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت.
7. كانزای ئاسن (Iron metal) 2.27 ) ملیگرام، زنك و ئاسن هه‌مان ڕێژه‌یان هه‌یه، ئه‌م كانزایه به‌رگری كه‌م خوێنی ده‌كات وناهێڵێت مرۆڤ زوو هه‌ست به هیلاك بون بكات، توانای له‌ش زیاد ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌نه‌خۆشی، دووباره وه‌ك كانزاكانی تر سودی له‌نه‌خۆشی نه‌زۆكیدا هه‌یه.
