بەپەیڕەوی ئەم سیستەمە خۆراکیە، تەنیا لە یەک ڕۆژدا چەوری ورگت مەهێڵە

سیستەمی خۆراکی "فریاگوزاری خێرا" بریتیە لە سیستەمێکی خۆراکی کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کاریگەریەکی گەورە دروست دەکات، ئەم سیستەمە خۆراکیە نمونەییە بۆ ئەو کەسانەی بۆنەیەکی وەرزشی یان ئاهەنگێکیان هەیە و دەیانەوێت جەستەیان بە جوانتر و قەشەنگتر و بەبێ چەوریتر دەربکەوێت.
ئەم سیستەمە خۆراکیە لە توانایدایە لە یەک شەودا چەوریەکی زۆری جەستەت بتوێنێتەوە و گۆڕانکاری لە چەوری ورگتدا بکات.
لەوەش گرنگتر، ئەم سیستەمە خۆراکیە لە تەنیا 24 کاتژمێردا چەوری بە تەواوی جەستە لە ژەهر و پیسی و بەکتریا پاک دەکاتەوە هەر لە قورگەوە تا گەدە و ڕیخۆڵەکان.

سیستەمە خۆراکیەکەش بەم شێوەیەیە:
8ی بەیانی: پەرداخێک ئاوی شلەتێن لەگەڵ ئاوی لیمۆ بخۆرەوە.
10 ی بەیانی: پەرداخێک ئاو بخۆرەوە لەگەڵ شەربەتی سێو یاخود پرتەقاڵ.
12 ی نیوەڕۆ: کوپێک چای سەوز بخۆرەوە.
1 ی پاش نیوەڕۆ: پەرداخێک ئاوی سارد لەگەڵ شەربەتی گێزەر بخۆرەوە.
3 ی پاش نیوەڕۆ: پەرداخێک چا بخۆرەوە لەو جۆرەی خۆت ئارەزووی دەکەیت.
5ی ئێوارە: پەرداخێک شەربەتی فرێش بخۆرەوە بەپێی ئارەزووی خۆت.
7 ی ئێوارە: کوپێک چای سەوز بخۆرەوە.
9ی شەو: پەرداخێک ئاو بخۆرەوە لەگەڵ شەربەتی سندی.
10ی شەو: سیستەمە خۆراکیەکەت بە پەرداخێک ئاوی شلەتێن لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵکراو تەواو بکە.

تێبینی: بەهیچ شێوەیەک شەکر بەکارمەهێنە چ لە چاکان بێت یاخود شەربەتەکان. ئەم ڕێگەیە تاقی بکەرەوە بە دڵنیاییەوە سبەینێ ئەنجامەکەی دەبینیت و جەستەت بە تەواوەتی لە ژەهری کەڵەکەبوو پاک دەکەیتەوە.
دواتر
« دواتر
پێشوو
پێشوو »