لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ته‌ئكیدیكردۆته‌وه %50ی منداڵانی ئه‌و وڵاته هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆژانه لانیكه‌م كیسێك چپس ده‌خۆن، و له‌به‌رئه‌وه‌ی چپس بڕێكی زۆر كاربۆهایدراتی تێدایه یه‌كێك له زیانه‌كانی زۆر خواردنی كاربۆهایدرات ئه‌وه‌یه هانی منداڵان ده‌دات
بڕێكی زۆری لێ بخۆن، و به‌وه‌ش دووریانده‌خاته‌وه له خواردنی خۆراكه سوودمه‌نده‌كانی تر.
خواردنی چپس چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری خوێن و قه‌بزی و سه‌ختی له هه‌رسكردندا.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆنانه‌ی له پێكهاته‌ی چپسدا هه‌ن ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌كی دوردا ببنه هۆیه‌ك بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، و ئه‌و ڕه‌نگ و بۆیانه‌ی به‌كاردێن زۆرجار مادده‌ی قه‌ده‌غه‌كراون له‌جیهاندا.
چپس ده‌بێته هۆی تێكچوونی گه‌ده و زیادبوونی كێش و ئه‌و مادده پارێزه‌رانه‌ی ده‌كرێنه چپسه‌وه توانای گه‌ده بۆ هه‌رسكردن سنوردار ده‌كات و زیانیش به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن. هه‌ندێك چپس هه‌ن به‌هارات و بیبه‌ری توونی تێده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی
برینداربوونی گه‌ده به‌تایبه‌تی گه‌ده‌ی منداڵ. سه‌خته نه‌هێڵرێت منداڵ چپس بخوات، به‌ڵام خواردنی یه‌ك كیس چپس له هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه و واباشتره دوای ژه‌مه خۆراكێكی ته‌ندروست چپس بخۆن.
سه‌رچاوه: یاهوو
