سودە نەزانراوەكانی هێلكە بزانە


بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن زانایانی زانكۆیی تافتس لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات خواردنی هێلكە مەترسی نەخۆشی لەبیرچوونەوە كەمدەكات هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەكانی مێشك .

زانایانی زانكۆی تافتس ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن خواردنی هێلكە باشترین خۆراكە كە دەوڵەمەندە بە هەردوو ماددەی دژە ئۆكسیدی lutein وzeaxanthin كە ئەو دوو ماددەیەش بەشداری دەكەن لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشنەبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی لەبیرچوونەوە و مێشك ،هاوكات زانایان راشیدەگەیەنن توێژینەوەكە لە سەر كۆمەڵێك كەسی خۆبەخش بۆ ماوەی شەش مانگ ئەنجامدراوە و دابەشكراون بەسەر دوو كۆمەڵەدا :-

1. كۆمەڵەی یەكەم رۆژانە بەشێوەیەكی رێكخراو دوو هێلكەیان خواردووە.

2. كۆمەڵەی دووەم بەهیچ شێوەیەك گرنگیان بە خواردنی هێلكە نەداوە .

لە دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكەش لە سەر هەردوو كۆمەڵەكە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی گرنگیان بە خواردنی هێلكە داوە و كردوویانە بە بەشێكی سەرەكی لە ژەمەخۆراكی رۆژانەیان بەشێوەیەكی زۆر باش كاریگەری لەسەر بەهێزبوون و توانای مێشكیان هەروەها مەترسییەكانی لەبیرچوونەوە و نەخۆشییەكانی مێشك لە سەر ئەو كەسانە كەمبۆتەوە ،بەڵام ئەو كۆمەڵەی گرنگیان نەداوە بە خواردنی هێلكە كاریگەرییەكی خراپی لەسەر توانای مێشكیان دروست بووە مێشكیان بەرەو لاوازی رۆیشتووە .
دواتر
« دواتر
پێشوو
پێشوو »