
ئامادەکردنی ترشیاتی کوردی
لە وەرزی پێگەیشتنی ترێدا کە زیاتر لە کۆتایەکانی وەرزی هاویندایە دەتوانیت بە بەکارهێنانی ترێ ترشیاتی کوردی دروستبکەیت بەم شێوەیە:
پێداویستیەکان:
10کیلۆ ترێی رەش
کەلەرم
قەرنابیت
قەزوانی وشک
سیری عەجەمی
زەیتون
خەیار و ترۆزی دەکرێت خۆشکراو بێت
سەرجەم بڕەکان بەگوێرەی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی :
سەرەتا ترێکە دەشۆینەوە پاشان دەیکەین بەدەنک و دەیخەینە سەتڵێکەوە بۆ ماوەی 400رۆژ دایدەنین، دەبێت سەری سەتڵەکە دابپۆشرێت بەپارچەیەک خام.
دواتر دەیکەینە دەفرێکەوە و دەیکوڵێنین بۆ ماوەی 45 خولەک لەسەر ئاگرێکی مامناوەند، 3-4 پەرداخ ئاوی تێدەکەین.
پاش ئەوەی کە سارد بوویەوە دەی گوشین و دەیپاڵێوین، ئاوەکەی دەهێڵینەوە پاشان کەرەستەکانی سەرەوەی تێدەکەین.
تیبینی:دەکرێت برێک خوێی بەپێی پێویست تێ بکرێت