فاسۆلیای سپی بخۆن و ئەم سوودانە بە دەست بھێنن


فاسۆلیای سپی بخۆن و ئەم سوودانە بە دەست بھێنن
فاسۆلیای سپی بە یەکێک لە تاکەکانی خێزانی پاقلەمەنییەکان دادەنرێت، بەھۆی ئەوەی لە توخمی سەرەکی پێکھاتووە و ئەویش بریتییە لە پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان.



فاسۆلیا بە پلەی یەکەم توانای ھەیە ھاوسەنگی کۆکردنەوەی چەوری لەش ڕابگرێت، لە بڕێکی زۆریش لە ڕیشاڵەکان پێکھاتووە، سەرەڕای ئەوەیش پرۆتینی تێدایە وا دەکات خۆراک بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو گەدە بمێنێتەوە، ئەمەیش بە سوودە بۆ کرداری ھەرس.



فاسۆلیا بەوە ناسراوە کە کرداری ھەرس ڕێک دەخات، لە قەبزی و ھەوکردنی قۆڵۆن دەتانپارێزێت، ڕێژەی کۆلیسترۆڵیش کەم دەکاتەوە، پارێزگاری لە ھاوسەنگی شەکری خوێن دەکات، بەھۆی بوونی ڤیتامین K فەرمانەکانی مێشک بەرەو باشی دەبات.



سەبارەت بە خانمانی سکپڕیش، ئەم ڕووەکە بە خۆراکێکی ناوازە دادەنرێت، بەھۆی ئەوەی لە ترشی فۆلیک پێکھاتووە، ڕێگری لە شێواوی ئەندامەکانی کۆرپەلە دەگرێت، ھەروەھا بەرگری لەشیان بەھێزدەکات و لە نەخۆشییەکانی سەرمابوون و ھەستیاری پێست دەیانپارێزێت.
دواتر
« دواتر
پێشوو
پێشوو »