
کێکی( ئیسپانی به گوێزی هیندی) ...
۳هێلکه
اکوپ شه‌کر
۱کوپ گوێزی هیندی
اکوپ ئارد
اکوپ سمید
اکوپ ماست
نیو کوپ زه‌یت
نیوکه‌چکی چا خوێ
نیوکه‌چکی چا سۆده
نیوکه‌چکی چا خه‌ل
که‌وچکێک پێکن پاوده‌ر
که‌وچکێک ڤانێلا
سه‌ره‌تا هێلکه‌و خه‌ل و شه‌کرو خوێ و سۆده‌که به خه‌ڵاته‌ی کاره‌بای جوان تێک ده‌دین تا وه‌کوو کرێمێکی سپی لێدێت دواتر ماست‌و زه‌یت و ماست‌و سمیدو ئارده‌که‌ی له گه‌ڵ ڤانێلاو پێکنپاوده‌ره‌که‌ی تێده‌که‌ین جوان تێکی ده‌ده‌ین دواتر قالبێک دێنین به کاغه‌زی زبده دای ده‌بۆشین گیراوه‌که‌ی تێده‌که‌ین هه‌ندێکی نه‌بێت که‌مێک له گیراوه‌که له ناو په‌رداغێک یان میوه‌ی پارچه‌کراوی وردی تێده‌که‌ی یان ڕه‌نگی به تامی میوه به باریکی به سه‌ر کێکه‌که داده‌کین به چیلکه دارێک یاخود چه‌قۆیک به ئه‌ستم بڵاوی ده‌که‌ینه دواتر ئه‌ونده گیراوه‌ی ماوه به‌سه‌ری دادکه‌ین ده‌یخه‌ینه فرنه‌وه له سه‌ر ده‌ره‌جه‌ی ۱۷۰ ۆ ماوه‌ی ٤۰ ده‌قه ده‌یهێنینه ده‌ره‌وه گوێزی هیندی به سه‌ر داده‌ه‌ین بۆ جوانی و ده‌یبرینه‌وه‌و پێشکه‌شی ده‌که‌ین ..........................
شیرینی (ژیانی کۆشک)
سه‌ره‌تا له مه‌نجه‌لێک ۱ کوپ شه‌کر له سه‌ر ئاگر با بتوێته‌وه تا ره‌نگی قاوه‌ی ئه‌بێت ئاگره‌کی کزکه دوو کوپ ئاوی تێبکه له گه‌ڵ ۱ که‌وچک ئاوی گوڵ ۲ کوپ سمید تێکی بده تا خه‌ست ده‌بێت دواتر له ناو قالبێکی بکه ....
بۆ قاتی دوه‌م ........
مه‌نججه‌ڵێک دێنین ۵ کوپ شیری تێده‌کین له سه‌ر ئاگری داده‌نێین ٤ که‌وچک شه‌کر و ۸۸ که‌وچک نیشاسته و نیوکه‌وچک ئاوی گوڵی تێده‌که‌ین له سه‌ر ئاگر به‌رده‌وام تێکی ده‌ده‌ین تا خه‌ست ده‌بێت دوای له سه‌ر کێکه‌که‌ی بۆمان ئاماده‌کردوه له ناو قالبه‌کی دادکین ده‌خه‌ینه سه‌لاجه تا سارد ده‌بێته‌وه‌و پێشکه‌شی ده‌که‌ین ......
تێبینی..
بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی قسته‌ق باده‌م گوێز هه‌ر شتێک بێت به دڵی خۆت به گه‌رمی و به ساردی ده‌توانی بیڕازێنیته‌وه ... به‌س قسته‌ق زۆر زۆر به‌تامتره له هه‌مویان............ ده‌توانی شیله‌شی به‌سه‌ر دابکه‌یت له کاتی پێشکه‌ش کردن .... هیوادارم سودی لێ ببینن...





