
ئامادەکردنی رۆڵە بە مریشک
رۆڵە ژەمە خواردنێکی خۆرئاواییە و هاوشێوەی بۆرەک وایە و تامێکی خۆشی هەیە، دەکرێت بە قیمەش ئامادەبکرێت.
پێداویستیەکان:
6 پارچە سنگی مریشک
1-2 پیازی وردکراو
دوو کەوچکی گەورە ترشە سماق
هاڕڕاوەی بیبەر
خوێ بەپێی ئارەزوو
2/3 کوپ زەیتی زەیتون
چەند پارچە نانێکی تەنک، دەتوانیت نانی تیری بەکاربهێنیت.
شێوازی ئامادەکردنی:
لە تاوەیەکدا پیازەکە ئاڵ دەکەین و خوێکەی پێوە دەکەین بێ ئەوەی زەیت بەکاربهێنین.
دوای ئەوەی کەمێک پیازەکە ئاڵ بوو زەیتی تێبکە، پاشان سنگی مریشک و هاڕڕاوەی بیبەر و خوێ و ترشەکەی تێدەکەین.
نانەکە بە پارچەی بچوک دەبڕین و ناواخنەکەی ئامادەمان کردووە تێیدەکەین، بە زەیتی زەیتون دەفری ناو فڕنەکە چەور دەکەین لەگەڵ ڕۆڵەکان و پاشان بۆ ناو فڕن، بۆ ماوەی چەند خولەکێک دوای ئەوەی ئامادە بوو پێشکەشکی بکە.